Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٩٠ گه‌نجى دیکه‌ بوون به‌ شه‌ڕڤان

2018-04-16 15:30:37



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


دواى ته‌واوکردنى خولێکى په‌روه‌رده‌ له‌ گرێ سپى، ١٩٠ گه‌نج بوون به‌ شه‌ڕڤان و چوونه‌ ڕیزه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات-قه‌سه‌ده‌وه‌.


ئه‌مڕۆ ١٩٠ گه‌نجى دیکه‌ خولێکى په‌روه‌رده‌ى یه‌ک مانگیان ته‌واو کرد و به‌ مه‌راسیمێک چوونه‌ ڕیزه‌کانى قه‌سه‌ده‌وه‌.


فه‌رمانده‌کانى قه‌سه‌ده‌ له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا به‌شدار بوون و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ شه‌ڕڤانان خواست و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد، ئه‌وان هه‌تا دوایی خاکى خۆیان ده‌پارێزن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin