Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیانی جولەمێرگ بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ ناکەن

2018-04-17 09:01:15



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرەڕای ئاستەنگییەکان و بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، هاوڵاتیانی جۆلەمێرگ ئەو بڕیارە جیبەجێ ناکەن و بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان ڕوو دەکەنە کوێستانەکان.

 

دەوڵەتی تورک لە پارێزگای جولەمێرگ-ی باکوری کوردستان چیا و کوێستانی وەک "ناوچەی ئاسایشی تایبەت" ڕاگەیاندووە و هاتووچۆی تێدا قەدەغەکردوون، بەو شێوەیە لە هەوڵداندایە بۆ لەناوبردنی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی لە کوردستان.

 

جولەمێرگ پارێزگایەکی سەر سنوورە، بەڵام هەموو دەروازە سنوورییەکانی بۆ ئەنجامدانی بازرگانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داخراون، دەیەوێت بە لاوازکردنی بازرگانی و کار و کەسابەت لەو پارێزگایەدا، هاوڵاتیان چاولەدەستی خۆی بکات و بەشدارییان پێ بکات لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپا.

 

لەگەڵ هەموو ئەو فشارانەدا، هاوڵاتیانی جولەمێرگ گوێ نادەنە قەدەغە و ئاستەنگییەکان و بەردەوامیی دەدەن بە ژیان، بەتایبەتی لەم وەرزەدا، کە وەرزی شینبوونی سروشتە، هاوڵاتیان ئاژەڵەکانیان دەبەنە کوێستان و لە ناوچە قەدەغەکاندا دەیانلەوەڕێنن.

 

هاوڵاتیانی جولەمێرگ ئەو کارەیان بە بەرخۆدان بۆ پاراستنی سەربەخۆیی ئابووریی خۆیان ناودەنێن و دەوڵەتی تورکیش بەردەوامە لە زیاترکردنی فشارەکانی بۆ سەر هاوڵاتیان.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin