Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەنەکە: چوارشەممە سوور جەژنێکی مێژووییە

2018-04-17 09:03:11



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، جەژنی چوارشەممە سووری پیرۆزکرد و ڕایگەیاند، کە چوارشەممە سوور جەژنێکی ئاینی و مێژووییە.


ئەمڕۆ، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، جەژنی چوارشەممە سوور، یەکەم چوارشەممەی ساڵی نوێی ئێزدییانی پیرۆزکرد.


لە ڕاگەیەندراوی کەنەکەدا هاتووە: سبەی چوارشەمە، چوارشەمە سوورە، چوارشەمەی سەری نیسان جەژنێکی کوردستانە، جەژنی چوارشەمە سووری ئێزدی واتای ئایینی و مێژوویی هەیە، ئاینی ئێزدی یەکێک لە ئاینە کۆنەکانی کوردستانە، چوارشەمە سووریش تایبەتمەندی ئاینی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی خۆی هەیە، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جەژنی چوارشەمە سوور لە کۆمەڵگەی ئێزدی و گەلی کورد و هەموو گەلانی کوردستان ناوچەکە پیرۆز دەکات.

 

کەنەکە لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەیدا، باسی لە هێرش و هەڕەشەکانی دوژمنان و داگیرکەران بۆ سەر گەلی کورد و بەتایبەتی گەلی ئێزدی کردووە، ئاماژەی بە داگیرکردنی عەفرین داوە و بەراوردی کردووە بە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤دا.


کەنەکە هەروەها ڕاشیگەیاندووە: جەژنکردن بە ئازادیی و بەختەوەریی، بە سەرکەوتن و ئازادیی گەلی ئێمەوە بەستراوە. واتای جەژنی چوارشەمە سوورەش باوەڕی بەرپرسیارێتی لە ئێمە دەخوازێت.


لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە: بەو هیوا و داخوازیەوە ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- ک ن ک، جەژنی چوارشەمە سوور لە  کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ناوچەکە پیرۆز دەکەین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin