Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە سنووری پاکستان کوژران

2018-04-17 10:59:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


لە ئەنجامی شەڕێک لەنێوان گروپە چەکدارە سوننەکانی بەلوچستان و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری نێوان ئێران و پاکستان، دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.


بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوێکی سوپای پاسدارانی ئێران، نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەک، لەسەر سنووری نێوان ئێران و پاکستاندا شەڕێک ڕوویداوە.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کە گروپێکی چەکدار لە خاکی پاکستانەوە هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سنووریی سوپای پاسداران، پاشان شەڕ ڕوویداوە، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی سوپا کوژراون و دووانی دیکە برینداربوون، هەروەها سێ کەسیش لە گروپە چەکدارەکە کوژراون.


ئەو شەڕە لە دەوروبەری شاری سنووریی میرجاوەی سەربا پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران ڕوویداوە.


هێشتا دیار نییە، کە کامە گروپی چەکدار ئەو چالاکییەی لە دژی خاڵە سنوورییەکانی سوپای پاسداران ئەنجامداوە.


جێگای ئاماژەیە، کە شەوی ڕابردوو تەلەفیزیۆنی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، کە بارهەڵگرێکی پڕ لە مادەی تەقەمەنیی لە سنوورەکانی سیستان و بەلوچستان کەشف کراوە و دەستی بە سەردا گیراوە.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin