Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەیوان ئازاد: پەرتەوازەیی کورد وایکردووە تورکیا شوڵ هەڵبکێشێت

2018-04-17 11:35:11



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد


کەیوان ئازاد ڕایدەگەیەنێت پەرتەوازەیی کورد و بێدەنگی نێودەوڵەتی وایکردووە، کە تورکیا شوڵ هەڵبکێشێ و زیاتر بێتە خاکی کوردستانەوە.


دەوڵەتی تورکیا ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دێتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە و بنکە و بارەگای زیاتر دادەنێت و هاوڵاتیان لە ناوچەکانی بادینان کۆمەڵکوژ دەکات.


کەیوان ئازاد، مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت: دەوڵەتی تورکیا خەون بە زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی دەبینێت، بۆیە پەلاماری عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستانیدا، هەروەها لێرەش تۆپبارانی باشوری کوردستان دەکات، ئەمە ئەو خەونەیە کە دەیەوێت زیندووی بکاتەوە.


وتیشی: یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی کە تورکیا شوڵی هەڵکێشاوە و هاتوەتە ناوخاکی باشوری کوردستان، بێدەنگی نێودەوڵەتی و پەرتەوازەیی کورد و کێشەی نێوان کورد و عێراق، ئەگەر کورد پەرتەوازە نەبووایە ئەوا تورکیا بوێری ئەوەی نەدەکرد کە بێتە خاکی کوردستانەوە، بۆیە پێویستە سەرەتا کورد یەکگرتوو بێت.


ناوبراو، ئاماژەی بەوەشدا: دەرکردنی بەیاننامە هیچ لە مەسەلەی کورد ناگۆڕێت، عەفرین لە ماوەی دوو مانگدا بەرخۆدانی کرد و حزبەکانی باشوریش بەیاننامەیان دەرکرد، ئەم بەیاننامانە چی لە مەسەلەکە گۆڕی، هەزار بەیاننامە قوربانی بەرگریەکی پەیەدە بێت لە عەفرین.


ئەو مامۆستایە، ڕاشیگەیاند: پێویستە کاری جدیی و واقیعی بکرێت، وە کاری واقیعیش لە ئێستادا ناکرێت، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی لاوازیدایە و کێشەی ناوخۆیی خۆی هەیە و حزبەکان و کورد پەرتەوازەن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin