ڕۆژنیوز - هاوکار مسته‌فا
فۆتۆگرافه‌رێک له شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق ده‌ستی به فرۆشتنی فۆتۆکانی کرد و ده‌یه‌وێت به داهاته‌که‌ی، کامێرایه‌ک بکڕێت، به‌رپرسان و هاوڵاتیانیش پێشوازییان له پرۆژه‌ی ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره کرد.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باخچه‌ی چنار و هێمن له شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق-ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵۆ جه‌باری، فۆتۆگرافه‌ر له سێیه‌مین پێشانگای نمایش‌کردنی فۆتۆکانیدا ده‌ستیکرد به فرۆشتنی وێنه‌کانی، که بۆ به‌رپرسانی حزبی و حکومی و هاوڵاتیان نرخه‌کان جیاواز بوون.
له پێشانگاکه‌دا ٥٠ وێنه‌ی جۆراوجۆر نمایشکرابوون، که گوزارشتیان له سروشت و ژیانی ڕۆژانه‌ی چین و توێژه جیاوازه‌کانی ناوچه‌که ده‌کرد، نرخی هه‌ر فۆتۆیه‌ک بۆ به‌رپرسانی حزبی و حکومی و ڕێکخراوه‌کان بڕی ٥٠ هه‌زار دینار دینار وو، به‌ڵام بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی بۆ هه‌ر فۆتۆیه‌ک بڕی ٢٥ هه‌زار دینار دیار بوو، له‌دوای کڕینی هه‌ر فۆتۆیه‌کیش سوپاسنامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سایه‌تی و حزب و لایه‌نانه ده‌کرا که فۆتۆیان ده‌کڕی.
له پێشنگاکهدا ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حزبی و حکومی ئاماده بوون به‌شێکی زۆریان به کڕینی وێنه‌یه‌ک پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ربڕی و به کارێکی نوێیان زانی له هونه‌ری فۆتۆگرافه‌ریدا.
له‌باره‌ی هۆکاری فرۆشتنی وێنه‌کانی له‌و پێشانگایه‌دا، هه‌ڵۆ جه‌باری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ده‌یه‌وێت به‌م کاره‌ی شکۆیه‌ک بۆ کاری فۆتۆگرافه‌ری بگێڕێته‌وه و هه‌روه‌ها به داهاته‌که‌شی کامێرایه‌ک بکڕێت، که له داهاتوودا بتوانێت په‌ره‌ی زیاتر به کاره‌که‌ی بدات و هاوکات بشبێته نه‌ریتێک بۆ فۆتۆگرافه‌کانی تر که به‌م کاره هه‌ستن له داهاتوودا.
ک.ک