Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ڕزگاری ٦۰۰ دار له‌ مه‌زاری ئه‌نفالکراوه‌کان نێژران

2018-04-17 13:47:34



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


له‌ شاره‌دێی ڕزگاری، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تی سه‌وزکردنی مه‌زاری ئه‌نفاله‌کانی ڕاگه‌یاند و  ٦۰۰ دار نێژران.


ئه‌مڕۆ، له‌ شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی که‌لار، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان له‌ درێژه‌ی چالاکییه‌کانی ڕۆژی ژینگه‌ی کوردستاندا، مه‌زاری ئه‌نفاله‌کانی سه‌وز کرد. 


فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان به‌ هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێ و شاره‌وانی ڕزگاری، له‌ درێژه‌ی چالاکییه‌کانی ڕۆژی جیهانی ژینگه‌ی کوردستان، هه‌ڵمه‌تی سه‌وزکردنی مه‌زاری ئه‌نفاله‌کانی ده‌ستپێکرد. 


له‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیاندا، ٦۰۰ داری جۆری ئه‌لبیزا، له‌ شۆسته‌ی شه‌قامه‌کانی مه‌زاره‌که‌ نێژران.


مه‌زاری ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان له‌ ساڵی ۲۰۱۳ دروست کراوه‌ و زیاتر له‌ ۲٥۰ ته‌رمی ئه‌نفالکراوی لێیه‌، له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا یه‌ک باخچه‌ی داری بۆ دروستکراوه‌، که‌ پانتایه‌کی به‌رفراوانی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ دوو کاری گه‌وره‌ی ژینگه‌ییه‌ بۆ مه‌زاره‌که‌ ئه‌نجام بدرێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin