Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەجەکە: دەوڵەتی تورک دەیەوێت هاوڵاتیان کوردستان چۆڵ بکەن

2018-04-17 14:44:56



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی کۆمەڵکوژیی شیلادزێوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە بە مەبەستی داگیرکاری هەوڵدەدەن کوردستان بە هاوڵاتیان چۆڵ بکەن.


ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک لە خاکی باشوری کوردستاندا بڵاوکردەوە و سەرەخۆشیی لە خانەوادەی کوژراوانی هێرشەکانی ئەم دواییانەی حکومەتی تورک بۆ سەر شیلادزێ کرد.


لە ڕاگەیەندراوی کەجەکەدا هاتووە: لە ڕێگای بۆردومانکردنی ناوچەکانی باشوری کوردستان هەوڵدەدەن کوردستان بە هاوڵاتیان چۆڵ بکەن، پێش شیلادزێ گەلیی باڵایانی سەربە قەندیلیان بۆردومان کرد و چوار هاوڵاتیان کۆمەڵکوژکرد، ئەو هێرشانە بە مەبەستی تێکشکاندنی گەلی کورد ئەنجام دەدرێن، وەکچۆن لە ٩٠-ەکاندا هەزاران گوندیان بە هاوڵاتیانی باکوری کوردستان چۆڵکردن، ئێستاش ئەو هێرشانە هەر بەو مەبەستە ئەنجام دەدرێن.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: پاش تێکشکانی حکومەتی تورک لە زاپ لە ساڵی ٢٠٠٨دا، حکومەت لە دژی گەلی کورد تووڕە و هار بووە، لە کاتی هێرشی سەر زاپ دا، خەڵکی شیلادزێ بۆ پشتگیریکردن لە گەریلا هەستانە سەر پێ و لە ئەنجامدا سوپای تورک بە سەختی تێکشکا، حکومەتی تورک بە کۆمەڵکوژیی ئەم دواییانە لە شیلادزێ تۆڵە لەو خەڵکە دەکاتەوە، ساڵی پاریش دوو هاوڵاتیی کورد لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای تورک دا لە شیلادزێ کوژرابوون، ئەگەر هێزە سیاسییەکان و گەلی کورد لە باشوری کوردستان لە دژی ئەو هێرشانەدا نەوەستنەوە ئەو کۆمەڵکوژییانە بەردەوامییان دەبێت.


لە بەردەوامیشدا ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژیی شیلادزێ بەشێکە لە هێرشی داگیرکاریی سوپای تورک بۆ سەر ناوچەی برادۆست، ئەگەر هەڵوێستی جدی لە دژی ئەو هێرشانەدا پیشان نەدرێت، ئەو ناوچانەش داگیردەکرێن و شەڕ لەو ناوچانەشدا تەشەنە دەکات.


لە کۆتایی ڕاگەیەندراوی کەجەکەدا ئاماژە دراوە: تەڤگەریی ئازادیخوازی گەلی کورد تا کۆتایی لە دژی ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکات، پێویستە گەلی وڵاتپارێزی کورد لە باشوری کوردستان لە دژی ئەو داگیرکارییانە هەستنە سەر پێ و وەک ساڵی ٢٠٠٨ شان بە شانی گەریلا هێزە داگیرکەرەکان تێکبشکێنن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin