Smiley face
Smiley face
Smiley face

دایک و باوکی ڕامین ڕێپێوانێک بەرەو زیندانی سنە دەستپێدەکەن

2018-04-17 16:04:08



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەوالەکان


دایە شەریفە و خاڵۆ میرزا، دایک و باوکی ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی سزادراو بە سزای سێدارە، ڕێپێوانێکی درێژمەودایان بەرەو زیندانی ناوەندی شاری سنە دەستپێکردووە.


ئەمڕۆ دایک و باوکی ڕامین حسێن پەناهی، لە گوندی قڕوچاوە، کە کەوتووەتە دووری ٦٠ کیلۆمەتریی شاری سنە، ڕێپێوانێکی درێژمەودایان دەستپێکرد بەرەو زیندانی ناوەندیی سنە.


ئەوە لە کاتێکدایە، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا دایە شەریفە و خاڵۆ میرزا لە مەیدانی ئیقبالی شاری سنە، لەکاتێکدا لەلایەن هێزەکانی لقی سنەی وەزارەتی ئیتاڵاعاتەوە دەستگیرکران، کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ ڕێکخستنی گردبوونەوەیەک لە دژی سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی.


بەگوێرەی زانیارییەکان، دایە شەریفە و خاڵۆ میرزا پاش ڕۆژێک ئازادکران، ئەوەشیان بە بەڕێوەبەرانی ئیتاڵاعاتی سنە وتبوو، کە بەردەوام دەبن لە هەوڵدانەکانیان بۆ لابردنی سزای سێدارەی ڕۆڵەکەیان.


لە درێژەی چالاکییەکەیاندا لە دژی سزای سێدارەی ڕامین، ئەمڕۆ لە گوندی قڕووچای سەربە سنەوە ڕێپێوانێکیان دەستپێکرد بەرەو زیندانی ناوەندیی شاری سنە.


جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، دەستەیەکی چوار کەسی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-ئێران، لەناو شاری سنە کەوتنە بۆسەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون، ڕامین حسێن پەناهی-یش یەکێک لە پێشمەرگەکان بوو بە برینداری کەوتە دەست هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران  و ئێستاش سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە.

 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin