Smiley face
Smiley face
Smiley face

سکاڵا لەسەر وەزیری بازرگانیی تۆمارکرا

2018-04-18 12:37:58



ڕۆژنیوز- بڕیار محەمەد

 

لەبەرامبەر خەرجنەکردنی پارەی گەنمی جوتیاران، سکاڵا لەسەر وەزیری بازرگانیی عێراق تۆمارکرا و هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵ دژی عەبادی-ش دەکرێت.

 

ئەمڕۆ لە بینای فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە شاری هەولێر، فارس حسێن، سەرۆکی ڕێکخراوی جوتیارانی سەردەم، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بەست.

 

فارس حسێن، ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق لە ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٦ پارەی گەنمی جوتیارانی زەوت کردووە و بەنیازیشە پارەکەمان کەم بکاتەوە بۆ نیوەی نرخی ئەو گەنمەی ڕادەستی سایلۆکانمان کردووە.

 

فارس حسێن، ڕوونیکردەوە، کە عێراق دەیەوێت ئەو گەنمەى تۆنی تەنى بە ٧٩٠ هەزار لێی وەرگرتوون، نرخەکەی کەمبکاتەو بۆ ٣٤٧ هەزار دینار و ٧٥٠ فلس.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لەڕیگەی دوو پارێزەری خۆبەخشەوە سەردانی وەزیری بازرگانییمان کرد و وەزیر پێی ڕاگەیاندین، عەبادی بە تاکڕەویی پارەکەی بڕیوە، ئێمە مۆڵەتی ١٥ ڕۆژمان دا بە وەزیر بۆ خەرجکردنی پارەکە، بەڵام بێ وەڵام بوو، بۆیە سکاڵامان لەسەر وەزارەتی بازرگانیی تۆمارکرد و بڕیارە ١ی تەموز دادگا کاری خۆی بکات،  

 

هەروەها، بەشدار حەسەن، پارێزەرى خۆبەخش لە کۆنگرەکەدا وتی: یاداشتێمان ئاڕاستەى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کردووە و داواى رەوانەکردنى پارەکە و قەربووى جوتیارانمان کردووە، ئەگەر پارەکە رەوانە نەکات سکاڵا لەسەر ئەویش تۆمار دەکەین، چونکە زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دینار لاى بەغدا ماوە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin