Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ ئاسودەکردنی خۆیان باڵندەکان دیل دەکەن

2018-04-19 11:24:58



ڕۆژنیوز ـ سوێسنە سەلام

 

هەندێک مرۆڤ بۆ ئاسودەکردنی خۆیان چێژ لە باڵنده به ندکراوه کان وەردەگرن.

 

کە بە شەقامەکانی شاری سلێمانی-دا تێدەپەڕیت، ژمارەیەکی زۆر دوکان دەبینیت، کە بە تابلۆی گەورە لەسەری نووسراوە جیهانی باڵندە یان جیهانی باڵندە و ماسی، جیهانی پەلەوەر وچەندین ناوی دیکە، لەکاتێکدا ئەو گیاندارانە لە جیهانی خۆیان دابڕێندراون خراونەتە ناو جیهانێک، کە پانتاییەکەی، لە چەند سانتیمەترێک تێناپەڕێت.

 

ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەو شوێنانە قەرەباڵغییەکی زۆری تێدا دەبیندرێت و کڕیارێکی زۆر ڕوو لە فرۆشیاران دەکەن، ئەوانیش دەیانبەنە ماڵ و باخەکانیان و لە جیهانێکی بچوکتر-دا دیل-یان دەکەن.

 

لەگەڵ کڕیاران و فرۆشیاران قسەمان کرد و پرسیارمان کرد لەبارەی خولیایان بۆ ئەو کارە و دورستبوونی ئەو هەستەی لەکاتی بینین و گوێگرتن لە دەنگی باڵندە دیلکراوەکان لایان دورست دەبێت، بەڵام ئەوان بە وەڵامەکانیان سەرسامیان کردین و تیان، کە چێژێکی زۆر دەبینین! و وتیان:"کاتێک بێتاقەت دەبین یان کێشەیەکمان دەبێت سەیریان دەکەین، بەوەش ئاسودە دەبین".

 

هەندیک لە فرۆشیارەکان دەیانوت، کە ئەو کارە لەپێناو دەستکەوتنی پارە ناکەن، بەڵکو تەنیا بووە بە خولیایان، ئەمە وەڵامێکی سەرسوڕهێنەر و ئازار بەخش بوو، کە مرۆڤ لەپێناو ئاسودەکردنی خۆی گیانداران بخاتە قەفەسەوە، یان چێژ لە ئازاری ئەوان ببینێت.

 

زۆرن جۆری ئەو گیاندار و باڵندانەی لە قەفەس-دا بەند کراون، لەوانە "کۆکتێل، غەندور، تەیرل حوب، کەناریى، فنس بەهەمووجۆرەکانیەوە وەکو (ئیزابێل، زێبرا، ئۆرنج)،توتی، سمۆرە، کەروێش، سەگ، مەیمون، پشیلە و ماسی" و دەیان جۆرگیانداری دیکە.

 

تەمەنى باڵندەکان جیاوازە، غەند ١٠ ساڵ تا ١٢ ساڵ دەژی، کۆکتێل ١٠ بۆ١٥ ساڵ دەژی، بەهەمان شێوە باڵندە و گیاندارەکانی دیکەش تەمەنیان جیاوازە.

 

زۆربەی باڵندەکان لە شاری بەغدا و وڵاتی ئێران-ەوە هاوردەی باشوری کوردستان و شاری سلێمانی دەکرێن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin