Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانێکی یەپەژە لە قەڵادزێ بەبیرهێنرایەوە

2018-04-19 16:56:22



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

لە شارۆچکەی قەڵادزێ، یادی شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە کرایەوە، کە لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین شەهیدووە.

 

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ، لە ماڵی مامڵێ لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بە مەراسیمێک یادی شەهید تێکۆشین بۆتان، شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە کرایەوە، کە لە بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین شەهیدببوو.

 

دوای خولەکێک وەستان بەبێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان، ۲٤ مۆم لەلایەن کەسوکاری شەهیدانی بەشداربووی مەراسیمەکەوە داگیرسێندرا، ئەوەش وەک وەفایەک بۆ ٢٤ ساڵی خەبات و تێکۆشانی شەهید تێکۆشین بۆتان.

 

لە مەرسیمەکەدا، کوردستان بۆتان، هاوڕێی شەهید تێکۆشین، کورتە باسێکی لەسەر ژیانی شەهید پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەشکرد، کە شەهید تێکۆشین لە ڕۆژهەڵات، باکور و باشوری کوردستان خەباتی کردووە، لەناو خەبات و ڕێکخستندا هەر ئەرکێکی پێ بسپێردرایە، بەبێ دوودڵیی ئەنجامی دەدا، لەسەر داوای خۆشی بەشداری لە بەرخۆدانی عەفرین-دا کردووە.

 

 

وتیشی: تا گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانی شەهیدان و گەلەکەمان، بڕیار دەدەین کە سەرکەوتن بگەینینە لوتکە و ئاواتەکانی شەهیدان بەدی بهێنین.

 

دواتر ڕوناهی سنە، لەسەر ناوی چالاکوانانی سیاسیی و مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، قسەیکرد و وتی: ئەو کاتەی شەهید تێکۆشین لە باشوری کوردستان کارو خەباتی دەکرد، من لە قەڵادزێ ناسیم، شەهید تێکۆشان ماندوونەناسانە لە خەباتی ناو گەل کاری دەکرد، جیاوازی لە نێوان هیچ پارچەیەکی کوردستان نەدەکرد، هیچکات نەیدەتوانی بەبێ کارکردن ڕاوەستێ.

 

 

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.

 

شەهید تێکۆشین بۆتان، شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، لە ٢٦ ی شوباتی ئەمساڵ لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە لە شارۆچکەی شییە-ی عەفرین شەهیدبوو.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin