Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیستیڤاڵی باباگوڕگوڕ لە کەرکوک بەڕێوەچوو

2018-04-20 18:17:32



ڕۆژنیوز- كەركوك

 

فیستڤاڵی هونەریی باباگوڕگوڕ لە شاری كەركوك بەڕێوەچوو، ڕێکخەری فیستیڤاڵەکەش دەڵێت، کە ئامانجیان لەو فیستیڤاڵە، گەڕاندنەوەی چالاکییە هونەرییەکانە بۆ کەرکوک.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فیستیڤاڵی هونەریی باباگوڕگوڕ، لە لایەن تۆڕی گەنجانی نیشتمانەوە، لە پاركی باباگوڕگوڕی شاری كەركوك  بەڕێوەچوو.

 

لە فیستیڤاڵەكەدا چەندین كاری دەستیی و تابلۆی شێوەكاریی نمایشكرا، هەروەها چەندین بەرهەمی هونەریی و گورانی پێشكەشكرا.

 

ئەحمەد سیروان، ڕێکخەری فیستڤاڵەكە، بۆ رۆژنیوز وتی: ئامانجمان لەم فیستیڤاڵە، زیندوكردنەوەی چالاكییە هونەرییەكانە لە شاری كەركوك، چونكە بەداخەوە لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، چالاكی هونەری لە شارەكە پەكی كەوتووە.

 

وتیشی: لەم فیستیڤاڵەدا، کۆمەڵێک لە گەنجانی شارەکە بەرهەمەكانیان نمایشكرد، ئەمەش هەلێكە بۆ گەنجان، كە پشتگوێ نەخرێن لە تواناكاینان.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin