Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەهید نووپەلدا دەنیز لە مەخمور بەبیرهێنرایەوە

2018-04-20 18:56:56



ڕۆژنیوز – مەخمور

 

شەهید نووپەلدا دەنیز ئامەد، شەڕڤانی یەپەژە، کە لە بەرخۆدانی سەردەم-دا لە عەفرین شەهیدبوو، لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە مەراسیمێک بەبیرهێنرایەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، مەراسیمێکی بیرهێنانەوە بۆ شەهید زەهرا کۆرهان، نارسراو بە نووپەلدا دەنیز ئامەد، شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە بەڕێوەچوو.

 

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بەبێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان زەینەب جودی، لەسەر ناوی ئەنجومەنی عشتار وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: شەهید نووپەلدا دەنیز لە ئامەد چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، بنەماڵە وڵاتپارێزەکەی سەریان لەبەردەم کۆیلایەییدا دانانەوێنن و بەوهۆیەوە باکوری کورستان بەجێدێڵن، بنەماڵەی شەهید نووپەلدا خاوەن هەڵوێستی شەرەفمەندانەن لەبەرامبەر داگیرکارییدا.

 

 

باسی لەوەشکرد: بۆ ئەوەی چیتر گەلی کورد دووچاری ئاوارەیی نەبێتەوە، شەهید نووپەلدا ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات، ئەو لەناو بزووتنەوەی ئازادیی-دا هەمیشە بەبڕیار بووە، لەسەر ئەو بنەمایەش بەویستی خۆی ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، چالاکانە بەشداریی لە شەڕ و تێکۆشانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا دەبێت، شەهید نووپەلدا پێش ئەوەی شەهیدیش ببێت، چەند جارێک برینداربووە، بەڵام هیچکاتێک خۆی نەداوە بەدوا.

 

دواتر قوتبەدین کۆرهان، باوکی شەهید نووپەلدا دەنیز، وتارێکی پێشکەشکرد و وێڕای بەخێرهاتنکردنی ئامادەبووان، وتی: ئێمە بە شەهادەتی شەهید نووپەلدا سەربەرزین، سەری ڕێبەر ئاپۆ و ئەو هەڤاڵانەی کە لە سەنگەرەکانی شەڕدان و دانیشتووانی کامپ ساغبێت.

 

 

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتاییهات.

 

شەهید زەهرا کۆرهان، ناسراو بە نووپەلدا دەنیز ئامەد، شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە بووە و لە بەرخۆدانی سەردەمدا لە شارۆچکەی ڕاجۆ-ی سەر بە عەفرین، لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکدا شەهیدبووە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin