Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەرمیانییەکان: کۆنگرەى نەتەوەیی دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات

2018-04-21 07:54:04



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


مافناس و مامۆستایانی زانکۆ لە گەرمیان دەڵێن، بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیی کورد دەتوانیت کێشەکانى کورد چارەسەر بکات.


هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر کوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە بەردەوامە، ئەوەش وایکردووە کوردستانیان زیاتر داوای یەکگرتنی هێزە کوردییەکان بکەن و کۆنگرەی نەتەوەیی بە پێویست بزانن.


سروە محەمەد مافناس، بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و وتى: کۆنگرەى نەتەوەىى کورد دەتوانێت سەرجەم کێشەکانى گەلی کورد لە هەر چوار پارچەى کوردستان چارەسەر بکات، بە مەرجێک هەموو لایەنەکان بەشدار بن و واز لە بەرژەوەندییەکانى خۆیان بێنن و بەرژەوەندى نەتەوەیی بەدەست بخەن. 

 


سروە محەمەد، وتیشی: تەنها بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیی کورد دەتوانێت کێشەکانى کورد چارەسەر بکات، یەکگرتنى هەموومان ئەتوانێت وامان لێ بکات ڕووبەڕووى دوژمنان ببینەوە و شکستیان پێبهێنین.


هەروەها سیامەند کەریم، مامۆستاى بەشی مێژوو لە زانکۆی گەرمیان، بۆ ڕۆژنیوز ئەوەی وت: کورد وەک گەورەترین نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، کە دەوڵەتی نییە، کۆنگرەى نەتەوەیی زەروورەتێکى زۆر گرینگە، بۆ کۆکردنەوەى هەموو کورد لەژێر چەتری وڵاتدا تەنها بە یەکێتى نەتەوەیی دەبێت.

 


وتیشی: بۆ بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیی کورد، پێویستە کورد ستراتیژییەتیەکى تایبەت بە خۆی هەبێ و حزبە باڵاکانى هەر چوار پارچەى کوردستان واز لە بەرژەوەندییەکانى خۆیان بێنن و کار بۆ یەکێتییەکى نەتەوەیی بەهێز بکەین بۆ ڕووبەرووبوونەوەى دوژمنان.  


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin