Smiley face
Smiley face
Smiley face

کوریای باکور تاقیکردنەوەی ئەتۆمی و موشەکییەکانی هەڵدەپەسێرێت

2018-04-21 09:00:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کیم جونگ ئون، ڕێبەری کوریای باکور ڕایگەیاند، کە چیدی پێویستییان بە تاقیکردنەوەی موشەکیی و ئەتۆمی نییە، بۆیە ئەو تاقیکردنەوانە ڕادەگرێت.

 

شەوی ڕابردوو ڕێبەری کوریای باکور ڕایگەیاند، کە کوریای باکور لە سبەینێوە، واتە ڕۆژی ٢١ی نیسانەوە هەموو جۆرە تاقیکردنەوە موشەکی و ئەتۆمییەکانی هەڵدەپەسێرێت.

 

ئەو بڕیارە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی بەڕێوبەرانی حزبی کرێکاریی کوریای باکور دەرکراوە.

 

کیم جونگ ئون ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکان لە ڕووی سەربازی و تەکنیکییەوە تەواوکراون، بۆیە پێویست نییە بەردەوامییان پێبدرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژورنال-ی ئەمریکیی ئێوارەی دوێنێ ڕایگەیاندبوو، کە کیم جونگ ئون لە دیادرێکدا لەگەڵ مایک پەمپیئۆ، سەرۆکی سی ئای ئەی، بەڵێنی پێداوە کە تاقیکردنەوە موشەکییەکانی بوەستێنێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin