Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمڕۆش باران دەبارێت

2018-04-23 08:31:50



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

بارینی باران ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر.

 

بە پێی پێشبینیەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کەشوهەوا بە بەراورد بە دوێنێ گەرمتر دەبێت و ڕێژەی باران بارینیش کەمدەبێتەوە.

 

پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی هەر چوار پارێزگاکە بەم شێوەیەیە:

 

لە پارێزگای هەولێر، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت، بە جۆرێک کە نزمترین پلەی گەرمی ١٧ پلە و بەرزترینیش ٢٦ پلە دەبێت و مەودای بینین تەنها ١٠کم دەبێت.

 

لە پارێزگای سلێمانیش، بەهەمان شێوە لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبێت، هەواکەی بە بەراورد بە هەولێر ساردترە بە جۆرێک کە نزمترین پلە ١٥یە و بەرزترینیش ٢٣ پلە دەبێت.

 

هەروەها پارێزگای دهۆکیش بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ باکوری کوردستان و زۆری ناوچەی شاخاوی پلەکانی گەرمای نزمترە بە جۆرێک پلەکانی لەنێوان ١٤-٢٣ پلەدایە.

 

هەرچی پارێزگای کەرکوکیشە، بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی گەرمیانیە و زۆربەی بیرە نەوتیەکانی کوردستان لەو پارێزگایەیە پلەکانی گەرما لە هەرسێ پارێزگاکەی دیکە بەرزترە بە جۆرێک، کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و باران نابارێت، پلەکانی گەرمی ١٨ - ٢٧ پلە دەبێت.

 

ڕێژەی باران بارینی کوردستان دوێنێ ٢٢-٤-٢٠١٨ بەم شێوەیەیە:

هه‌ولێر  ٦.٥ ملم

سلێمانی ٢٨ ملم

دهۆک  ٣٤.٤  ملم

که‌رکوک ٨.٨ ملم

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin