Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکه‌کانى سعودیه‌ ئاهه‌نگێکیان بۆردوومان کرد

2018-04-23 14:18:26



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


فڕۆکه‌کانى ده‌وڵه‌تى سعودیه‌ ئاهه‌نگێکی هاوسه‌رگیریان له‌ وڵاتى یه‌مه‌ن بۆردوومان کرد و به‌ هۆیه‌وه‌ لانى که‌م ٢٠ هاوڵاتى کوژران.


میدیاکانى یه‌مه‌ن بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ دوێنێ ئێواره‌ فڕۆکه‌کانى سعودیه‌ بۆردوومانى ئاهه‌نگێکى هاوسه‌رگیریان کردوه‌ له‌ گوندى به‌نى قه‌یس له‌ باکورى ڕۆژئاواى یه‌مه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵکێکى زۆر بوونه‌ته‌ قوربانى.


میدیاکان باسیان له‌وه‌ کردوه‌، له‌و هێرشه‌دا لانى که‌م ٢٠ که‌س کوژراون و ٤٠ که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون، ژماره‌یه‌کى زۆرى منداڵیش له‌ناو قوربانییه‌کاندان.


هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى به‌ سه‌رۆکایه‌تى سعودیه‌، دواى سه‌رهه‌ڵدانى حوسییه‌کان له‌ ساڵى ٢٠١٥وه‌ به‌رده‌وام بۆردوومانى ناوچه‌ جیاجیاکانى سعودیه‌یان کردوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌دان هاوڵاتى کوژراون.


له‌ ماوه‌ى سێ ساڵ جه‌نگى یه‌مه‌ندا زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار هاوڵاتى کوژراون و زیاتر له‌ دوو ملیۆن هاوڵاتیش ئاواره‌ بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin