Smiley face
Smiley face
Smiley face

چوارەمین پێشبڕکێی هونەر و وێژەی شەهید دەنیز فورات بەڕێوەدەچێت

2018-04-23 15:20:11



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

چوارەمین پێشبڕکێی تابلۆ، چیرۆک و شیعر-ی شەهید دەنیز فورات بەڕێوەدەچێت و خوازیاران دەتوانن هەتا ٢٥ی حوزەیران بەرهەمەکانیان پێشکەش بە دەستەی ئامادەکار بکەن.

 

سەردانیکردن بۆ بەشدارییکردن لە چوارەمین پێشبرکێی تابلۆ، چیرۆک و شیعری کوردیی، عەرەبی و تورکیی لەژێر ناوی چوارەمین پێشبڕکێی وێژەی شەهید دەنیز فورات دەستیپێکرد و کۆمیتەی ئامادەکاری پێشبڕکێکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پێشبڕکێکە، کە لەلایەن یەکێتی خوێندکارانی ئازاد(یەخەئا) وە ڕێکدەخرێت، ئەمساڵ بۆ بییرهێنانەوەی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد (ڕزگار دەنیز) پێکدێت.

 

کۆمیتەکە ئاشکرایکردووە، کە سەردانکردن بۆ بەشدارییکردن لەو پێشبڕکێیە ڕۆژی ٢٢ی نیسان دەستیپێکردووە و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداریی بکەن، هەتا ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران دەتوانن بەرهەمەکانیان ڕەوانە بکەن.

 

مەراسیمی دابەشکردنی خەڵات-یش لە ڕۆژی ٨ی ئاب لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم  جودی لە شارۆچکەی مەخمور-ی سەر بە پارێزگای موسڵ، بەڕێوەدەچێت.

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مەرجەکانی بەشداربوون بەم شێوەیەیە:

 

-زمانی بەرهەمەکان، کوردیی(بە زاراوەی کورمانجیی، زازایی و سۆرانی) و عەرەبیی و تورکییە.

 

-هەڵبژاردنی بابەتی وێنەکان پێشکەشکار ئازادە.

 

-پێویستە بەرهەمەکان لە هیچ شوێنێکی دیکە بڵاونەکرابێتنەوە.

 

-بەشداربووان لە شیعردا بە بەرهەمێک یان دوو بەرهەم دەتوانن بەشداربن، لە بەشی چیرۆک-دا تەنیا یەک چیرۆک و لە بەشی تابلۆ-دا بە دوو بەرهەم بەشداریی بکەن.

 

ناونیشان

 

کامپی شەهید ڕۆستەم جودی، تەڤگەری گەنجانی مەخمور.

 

 

ئیمێل و تەلەفۆن و تۆڕی کۆمەڵایەتیی:

 

 

yekitiyaxwendevanenazad@hotmail.com


yekitiyaxwendevanenazad@gmail.com


www.facebook.com/denizfirat2015


+9647519015482  /  +9647519012172

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin