Smiley face
Smiley face
Smiley face

بانگەشەی کاندیدی لیستی ١٢٠ لە هەڵەبجە و سیروان..بەوێنە

2018-04-23 16:15:10



ڕۆژنیوز - جیهاد هەورامی

 

یوسرا ڕەجەب کاندیدی لیستی ١٢٠ (نەوەی نوێ) خۆی بە جەماوەر و کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و سیروان ناساند.

 

ئەمڕۆ، یوسرا ڕەجەب، کاندیدی ژمارە دووی لیستی نەوەی نوێ (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەرەی دیموکراسیی گەل و جوڵانەوەی نەوەی نوێ) ژمارە ١٢٠ و شاندیکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەمەبەستی خۆناساندنی زیاتر و بانگەشەی هەڵبژاردن چوونە ناو جەماوەر و چین و توێژە جیاوازەکانی هەڵەبجە و شارەدێی سیروان-ی سەر بە هەڵەبجە سەردانی خێزانی شەهیدانیشی کرد.

 

چین و توێژە جیاوازەکان پاڵپشتی خۆیان دووپات کردەوە بۆ سەرخستنی لیستی نەوەی نوێ و بە گەرموگوڕیی و پێدانی گوڵ پێشوازییان لە یوسرا ڕەجەب و شاندەکەی یاوەری کرد.

 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin