Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە: ڕەفتاری حکومەتی هەرێم دژی شەهیدان قبوڵ ناکرێت

2018-04-23 16:58:07



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە ڕایگەیاند، ڕه‌فتاری ڕۆژانی ڕابردووی هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر شه‌هیده‌كانمان و خانه‌واده‌كانیان قبوڵ ناکرێت، دەشڵێت: لەکاتێکدا کە هێرشی فراوان دژی گەلەکەمان هەیە، فشار له‌ به‌رامبه‌ر شه‌هیده‌كانمان كه‌ له‌پێناو گه‌له‌كه‌یان خۆیان فیداكردووه، جێگای‌ گومانە.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەی ئاسایشی دهۆك، بۆ سەر پرسەی گەریلای شەهید دەمهات ئەحمەد، کە لە ٢٣ی ئازاری ئەمساڵ به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوە شه‌هیدببوو، بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە: وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕایگشتی ئاگاداره،‌ له‌ كوردستان قۆناغێكی سه‌ختی شه‌ڕ له‌ ئارادایه‌، ڕۆژانه‌ له‌ باكور، ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان هه‌واڵ له‌باره‌ی شه‌ڕ دێن، ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ كه‌ به‌ سه‌ركێشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامده‌درێن، سه‌رله‌نوێ داگیركردنی كوردستان و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی قڕكردنی گه‌له‌كه‌مانه‌.

 

هەروەها، هاتووە: ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا له‌ ئارادایه‌، به‌رخۆدانی هاوبه‌شی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌، هه‌ستی هه‌موو لاوانی كوردی ئازاد له‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان له‌نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا كۆبووه‌ته‌وه‌‌، هه‌ر لاوێكی كورد كه‌ هاتووەته‌ نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه، ئامانجی پاراستنی گه‌لەکەمانە لە هه‌رچوار پارچەی كوردستان، هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌ كه‌ له‌م پێناوه‌دا شه‌هید ده‌بێت، ده‌بێته‌ به‌های پیرۆزی گه‌لەکەمان، له‌ هه‌ر شوێنێك بێ، هه‌ر مرۆڤێكی ئێمه‌ كه‌ له‌پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌مان تێكۆشان ده‌كات و شه‌هید ده‌بێت، ده‌بێته‌ به‌های پیرۆزی ئێمه‌.

 

هەپەگە، دەڵێت: ڕه‌فتاری ڕۆژانی ڕابردووی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به‌ حكومه‌تی باشوری كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر شه‌هیده‌كانمان و خانه‌واده‌كانیان، قبوڵ ناكرێت، ڕێگا‌نه‌دان به‌ مه‌راسیمی سه‌ره‌خۆشیی هه‌ڤاڵمان ده‌مهات زندان (ده‌مهات ئه‌حمه‌د) كه‌ له‌ هێرشی ٢٢ی مارس دژ به‌ مه‌یدانی وه‌رخه‌لێ-ی شیلادزێ شه‌هید بوو، قبووڵ ناكرێت.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە: له‌ كاتێكی وه‌هادا كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌هاكانی گه‌لی كورد ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ ده‌كرێن و پێویستی به‌ یه‌كێتیی كوردان هه‌یه‌، فشار له‌ به‌رامبه‌ر شه‌هیده‌كانمان كه‌ له‌پێناو گه‌له‌كه‌یان، خۆیان فیدا كردووه‌ گومان له‌ لای ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان دروستده‌كات. له‌ كه‌سایه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی ئێمه‌دا، هێرشكردنه‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و به‌ها پیرۆزه‌كانمان له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كه‌ ده‌یه‌وێت باشوری كوردستان داگیربكات ده‌نگ ده‌رناخه‌ن، گومان دروست ده‌كات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: كاتێك چه‌ته‌كانی داعش له‌ به‌ره‌ی كه‌ركوك-شه‌نگال-مه‌خمور هێرشیان كرده‌ سه‌ر باشووری كوردستان، ئه‌وانه‌ی به‌بێ دوودڵی ده‌ستێوه‌ردانیان كرد و چه‌ته ‌دڕنده‌كانیان وه‌ستاند، گه‌ریلاكانی ئێمه‌ بوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی باشوری كوردستان ده‌پارێزن له‌ به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا، كه‌ له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا له‌پێناو داگیركردنی باشوری كوردستان هێرش و ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات، هێزه‌كانی گه‌ریلای ئێمه‌ن، هه‌ر وه‌ك چۆن تا ئێستا كراوه‌، له‌مه‌ودواش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر باشوری كوردستان، ئێمه‌ له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ین.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەنەدراوەکەدا، هەپەگە دەڵێت: خاوه‌نداریكردن له‌ گه‌ریلا، كه‌ بووه‌ به‌ هێزی سه‌ره‌كیی پاراستنی گه‌لی كورد، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هه‌ر كوردێكه‌، كه‌ به‌خۆی ده‌ڵێت وه‌ڵاتپارێز، خاوه‌نداریكردن له‌ گه‌ریلا و شه‌هیده‌كانمان، خاوه‌نداریكردنه‌ له‌ تێكۆشانی ئازادیی، نابێ له‌بیری بكه‌ین هه‌ر هه‌ڤاڵێكمان كه‌ له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا شه‌هید ده‌بێت، میراتێكی گه‌وره‌ی ئازادیی بۆ ئێمه‌ به‌جێده‌هێڵێت. خاوه‌نداریكردن له‌م میراته‌ و به‌دیهێنانی ئازادیی گه‌لی ئێمه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئێمه‌یه‌.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin