Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەوێنە..كۆڕاڵی ''سوێند'' باس لە ئازارەکانی کورد دەکات

2018-04-23 18:40:05



ڕۆژنیوز – ئاشتی ئەحمەد

 

کۆڕاڵی سوێند، لە شارۆچكەی چەمچەماڵ نمایشكرا، كە گوزارشتی لە ئازارەكانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و فەرمانی سەر شەنگال و عەفرین دەكرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لقی چەمچەماڵی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد، كۆڕاڵی "سوێند"ی نمایشكرد، كە گوزارشتی لە نەهامەتییەکانی سەر گەلی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان دەکرد.

 

دەربارەی نمایشكەكە، شێرزاد حەسەن، نووسەر و دەرهێنەری كۆڕاڵەكە، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"دەمانەوێت ئەو پەیامە لە ڕێگای كۆڕاڵەكەوە بگەیەنیین، كە كورد لە عێراق و ئێران و سوریا و توركیا بەردەوام ڕووبەڕووی ئەنفال و كوشتن دەبێتەوە و ئەنفال بەردەوامە، هەروەها تا ئێستاش لە باكوری كوردستان ڕووخاندنی شارە كوردییەکان بەردەوامیی هەیە".

 

 

شیراز، باسی لەوەشكرد: هەر لە پەیامەكەماندا، ئاماژە بەوەکرا كە سەركردەكانی كورد و گەلی كورد بەردەوام ڕووبەڕووی كوشتن و دەربەدەری دەبنەوە، وەك كوشتنیان لە ڤییەننا و بەرلین، لەگەڵ داڵدەنەدانی سەركردەكانی كورد لە پاڵ دادگای لاهایدا، هەروەها كۆتایی كۆڕاڵەكەش بەو پەیام و بەڵێنانەیە، کە سەركردایەتی سیاسیی كورد دەیدەن و دەبنە نمایندەی كورد، دەبێت سوێند بخۆن کە ڕاستگۆبن لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی بە خەڵك و كەسوكاری شەهیدانی دەدەن.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin