Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌په‌گه کوژرانی ٧ سه‌رباز و كۆنترا گەریلا-ی توركی ڕاگەیاند

2018-04-23 19:17:40



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ چه‌لێ، ئامه‌د و به‌دلیس ٥ سه‌رباز و له‌ دێرسم ٢ كۆنترا گەریلای سوپای تورك كوژراون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل-هه‌په‌گه،‌ ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای تورك و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە: له‌ ٢٢ی نیسان كاتژمێر ٠٤:١٠ هێزه‌كانمان له‌ گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ، له‌ دژی سوپای تورکی داگیركه‌ر كه‌ له‌وێ جێگیربووه‌، چالاكییه‌کیان ئه‌نجامدا، له‌ چالاكییه‌كه‌دا له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌نگه‌ری سوپای تورک ڕووخێنران، ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان ڕوونبووەتەوە،‌ ٢ سه‌ربازی تورک كوژراون.

 

هەروەها، هاتووە: هێزه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٢١ی نیسان كاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆ، له‌ دژی گرووپێكی سه‌ربازانی تابووری فندكێ-ی ناوچه‌ی به‌سا-ی شرناخ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا، له‌ چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازانی نێو سه‌ربازگه‌ كرانه‌ ئامانج و سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژرا.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە: سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی نیسان، هێزه‌كانمان له‌ نزیك گوندی ساپێ-ی ناوچەی شه‌هید جومه‌-ی به‌دلیس چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی نهێنیی سوپای تورکیان كرد، یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژ چاودێری كرا، له‌ هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارەی بوو به‌ ئامانجی هێزه‌كانمان، له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ یه‌كینه نهێنییەکە‌ درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوونكراوه‌ته‌وه،‌ ٢ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوکەی هەپەگەدا، هاتووە: ڕۆژی ١٧ی نیسان سوپای تورکی داگیركه‌ر له‌ ده‌ڤه‌ری به‌نداوی پاسوور و گردی مه‌لوول، دۆرشین، شیناز، دیارێ مه‌رگێ، كویێ و شاپرناز-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی پاسوور-ی ئامه‌د، ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆن كرد، سوپای تورک داگیركه‌ر به‌ پشتگیریی ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو و فڕۆكه‌ی سیخووڕی، به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد، له‌ ئه‌نجامی بۆمباراندا ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ڕۆژی ١٩ی نیسان له‌ هه‌رێمه‌كه‌ كشایه‌وه‌، ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه‌كانمان كه‌ شه‌هید بوون، دواتر به‌ ڕایگشتی ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی پاراتی گەل-هەپەگە، هاتووە: هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٩ی نیسان له‌ هه‌رێمی شه‌هید دژوار-ی دێرسم، ٤ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری كۆمپانیایه‌كیان سووتاند، كه‌ له‌گه‌ڵ سوپای تورک كاریان ده‌كرد و سه‌ربازگه‌یان دروست ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هۆشدارییه‌كیان، ٢ شۆفڵی كۆمپانیاكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كۆنتراكان و هێزه‌كانی دوژمن كاری ده‌كرد بوونه‌ ئامانجی چالاكیی گه‌ریلاكانمان، ٢ كۆنترا كه‌ كاریان به‌ شۆفڵه‌كان ده‌كرد كوژران و شۆفڵه‌كانیش زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin