Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا

2018-04-23 19:46:52



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سێرژ سێرگسیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، لە ژێر فشاری خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیدا، ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستلەکارکێشانەوەی سێرژ سێرگسیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیای لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.

 

ئەمەش لەکاتێکدابوو، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، سێرگسیان دوای دوو خولی پێنج ساڵیی، جارێکی دیکە وەک سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دەستنیشانکرایەوە، لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش، سێرگسیان بە قۆرخکردنی دەسەڵات تۆمەتبارکرد، بەو هۆیەشەوە لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن دەستیان بە خۆپیشاندان کرد لەدژی سێرگسیان و داوایان لێکرد، کە دەست لە پۆستی سەرۆک وەزیران بکێشێتەوە.

 

لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا، سێرگسیان داواکاریی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی قبوڵ کرد و ڕایگەیاند:"داواکارییەکەتان جێبەجێ دەکەم و دەستلەکاردەکێشەوە، هیوای ئاشتیی و خۆشگوزەرانیی بۆ وڵاتەکەمان دەخوازم".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin