Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەرهێنەرێکی کورد لە فێستیڤالی ژاپۆن خەڵات کرا

2018-04-24 12:08:06



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فیلمی "لە پەنای بەڕوودا" لە دەرهێنانی مهدی نوورمحەمەدی، دەرهێنەری خەڵکی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤالی فیلمی ژینگەی ژاپۆندا خەڵاتکرا.

 

خەڵاتی تایەبتی دادوەرانی فێشتیڤاڵی ژینگەی ژاپۆن درایە فیلمی "لە پەنای بەڕوودا"ی مهدی نوورمحەمەدی.

 

فێشتیڤالی ژینگەی ژاپۆن، یەکێکە لە سێ فێستیڤالی گەورەی جیهان لە بواری ژینگەدا، کە هەر دوو ساڵ جارێک لە تۆکیۆی پایتەخت بەڕێوەدەچێت و فیلمسازە گەورەکانی جیهان تێیدا بەشداری دەکەن.

 

فیلمی لە پەنای بەڕوودا لە دارستانەکانی زنجیرەچیای زاگرۆسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنە گیراوە و باس لە شێوازی ژیانی سمۆرەکان لەو ناو ئەو دارستانانەدا دەکات.

 

 

دۆکیۆمینتاریی لە پەنای بەڕوودا تا ئێستا ١٩ جار لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا خەڵات کراوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin