Smiley face
Smiley face
Smiley face

کتێب بەسەر خوێنەران و ڕۆشنبیراندا دابەشکرا

2018-04-24 12:09:19



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کتێب-ەوە، کتێبخانەی گشتیی شارەدێی ڕزگاری، ژمارەیەک کتێبی بەسەر خوێنەر و ڕۆشنبیرانی شارەدێکەدا دابەشکرا.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کێیب بەسەر خوێنەراندا دابەشکرا.

 

لە مەراسیمەکەدا، کتێب بەسەر خوێنەران و ڕۆشنبیران و ئەو کەسانەی لە ماڵەوە کتێبخانەیان هەیە و هاوکاری خۆێندکاران دەکەن لەکاتی پێویستدا، دابەشکرا.

 

ئامانج لەو چالاکییەش، زیاتر هاندانی خوێنەران بوو، بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن و هاوکاریکردنی خوێندکاران و خوێنەران.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin