Smiley face
Smiley face
Smiley face

مانگرتن لە خواردن بۆ ئۆجالان لە هانۆڤەریش دەستیپێکرد

2018-04-24 13:18:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

مانگرتن لە خواردنی هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا دوو ڕۆژە دەستیپێکردووە، ئەو مانگرتنە گەیشتە شاری هانۆڤەریش.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی هانۆڤەری ئەڵمانیا چادریان هەڵدا و دەستیان کرد بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن، لە دژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە.

 

جوان چەولیگ، هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە هانۆڤەر لە دەستپێکردنی چالاکییەدا قسەیکرد و داوای لە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە- سی پی تی، کرد، کە فشار بخاتە سەر حکومەتی تورک بۆ ئەوەی دەرگاکانی ئیمرالی بۆ سەردانی ئۆجالان بکاتەوە، هەروەها ڕایگەیاند، کە تا کاتێک ئۆجالان ئازاد نەبێت، ئاشتی و ئارامی لە تورکیادا پێک نایەت.

 

لە چوارچێوەی کەمپەینى "ئازادی بۆ ئۆجەلان" مانگرتن لە خواردن و گردبوونەوەی جەماوەری بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە، لە رۆژانی ٢٣ بۆ ٢٧ى نیسان لە ستراسبۆرگ و ژمارەیەکی دیکە لە شارەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin