Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەوروپا بۆ تورکیا: هەڵبژارندی پێشوەختە بەگوێرەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا نییە

2018-04-24 13:57:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ٢٤ی حوزەیرانی تورکیا بەگوێرەی پێوەرەکانی یەکێتی ئەوروپا نییە و دەبێت دوابخرێتەوە.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، تێیدا کۆمسیۆنی چاودێریی ئەو پەرلەمانە ڕایگەیاند، کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا گوماناوییە و پێناچێت لە دۆخێکی دیموکراتدا بەڕێوەبچێت.

 

لە دانیشتنی پەرلەماندا باس لەوە کرا، کە لەو ڕووەوە کە یاسای هەڵبژاردن مانگێک پێش هەڵبژاردن گۆڕاوە و هەروەها هێشتا لە تورکیادا دۆخی نائاسایی بەردەوامە، ئەو هەڵبژاردنە گوماناوییە و پێناجێت لە دۆخێکی دیموکرات دا بەڕێوەبچێت.

 

کۆمسیۆنەکە هەروەها ڕایگەیاند، کە بەپێی پێوەرەکانی یەکێتی ئەوروپا، نابێت یاساکانی هەڵبژاردن کەمتر لە سێ مانگ لە پێش هەڵبژاردنە بگۆڕدرێن، بەڵام لە تورکیادا مانگێک پێش هەڵبژاردن یاسای هەڵبژاردن گۆڕاوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە پەرلەمانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٦ وە دۆخی تورکیای خستبووە ژێر چاودێرییەوە و کۆمسیۆنی چاودێریی بۆ ئەو مەبەستە ئەرکدارکردبوو.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin