Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزیری دەرەوەی ئێران: ناوچەکەمان وێرانکرد

2018-04-24 14:59:55



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دان بە وێرانکارییەکانی حکومەتی ئێران دا دەنێت و دەڵێت، هەوڵمان دا ببینە بەهێترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ناوچەکەمان وێرانکرد.

 

محەمەد جەواد زەریف، شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە نیۆیۆرک قسەیرد و دانی بە وێرانکارییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا نا.

 

زەریف لە قسەکانیدا باسی لە دانوستان لەگەڵ واتانی خەلیج کرد و وتی، نە ئێران و نە سعودیە ناتوانن ببنە بەهێزترین حکومەتی ناوچەکە، بۆیە باشترە بە ڕێزگرتن لە سەروەریی یەکتر و دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەدا دانوستان بکەین.

 

وتیشی: ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوو لە هەڵوەشانەوەیە، هاوکات وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەگەڵ سعودیە و میسر ڕێککەوتوون لە دژی ئێران.

 

زەریف ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە پیویستمان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بە بەهێزی، نەک نەک ئەوەی ببینە بەهێزترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵماندا ببینە بەهێزترین وڵات، بەڵام ناوچەکەمان وێرانکرد.

 

جێگای ئاماژەیە، کە لە ئەنجامی شەڕی بە وەکالەتی ئێران و سعودیە لە عێراق، یەمەن، سوریە و فەلەستین وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin