Smiley face
Smiley face
Smiley face

بانگه‌شه‌ى لیستى نه‌وه‌ى نوێ له‌ گه‌رمیان... به‌ وێنه‌

2018-04-25 19:18:41



ڕۆژنیوز ـ بۆتان گه‌رمیانی 

 

هاوسه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌ شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، بۆ بانگه‌شه‌کردن بۆ  کاندیده‌کانی ناو لیستی نه‌وه‌ی نوێ، ماڵ و کۆڵانان گه‌ڕان.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، شاندێکی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی، که‌ پێکهاتبوون له‌ هاوسه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌، به‌ مه‌به‌ستی خۆناساندنی زیاتریان به‌ خه‌ڵک و بانگه‌شه‌کردن بۆ کاندیده‌کانی لیستی (۱۲۰ی نه‌وه‌ی نوێ) به‌ناو به‌شێک له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی شارۆچکه‌که‌دا گه‌ڕان و سه‌ردانی ماڵانیان کرد.


له‌ سه‌ردان و خۆناساندنه‌کانیاندا له‌ناو چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی شارۆچکه‌ی که‌لار، خه‌ڵکی شارۆچکه‌که‌ پاڵپشتی خۆیان دووپات کرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی نه‌وه‌ی نوێ و پشتگیریکردنی کاندیده‌کانی ئه‌و لیسته‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ و خه‌مخۆریان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin