Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌شێک له‌ بانگه‌شه‌کارانى هه‌ڵبژاردن ژینگه‌ پیس ده‌که‌ن

2018-04-26 11:23:53



ڕۆژنیوز - ئاشتى ئه‌حمه‌د


به‌شێک له‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن گوێ به‌ پاراستنى ژینگه‌ ناده‌ن، سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئاینده‌ بۆ پاراستنى ژینگه‌ش داوا ده‌کات، لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا نه‌بنه‌هۆى دروستبوونى ژاوه‌ژاو و پیسبوونى ژینگه‌.


ماوه‌ى ١٢ ڕۆژه‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکردوه‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ بانگه‌شه‌کاندا زۆربه‌ى شار و شارۆچکه‌کانیان به‌ پۆسته‌ر و ئاڵاى خۆیان داپۆشیوه‌.


مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئاینده‌ بۆ پاراستنى ژینگه‌ بۆ ڕۆژنیوز وتى: داوامان کردووه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌کرێت له‌ ڕێگه‌ى بڵندگۆوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژاوه‌ژاو دروستده‌بێت و ژینگه‌ پیس ده‌بێت، هه‌روه‌ها داوامانکردوه‌ ماده‌ى سیکۆتین بۆ هه‌ڵواسینى پۆسته‌ره‌کان له‌لایه‌ن کاندید و لیسته‌کانه‌وه‌ به‌کارنه‌هێندرێت.

 


وتیشى: داواشمان کردووه‌ به‌شێکى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌هۆى سزادان و سه‌رپێچى لیستێکه‌وه‌ کاتێک له‌ ڕێنماییه‌کان ده‌رده‌چن، ته‌رخان بکرێت بۆ خزمه‌تکردنى ژینگه‌.


مه‌عروف مه‌جید باسى له‌وه‌ش کرد: هه‌ڵواسینى پۆسته‌ر له‌ باخچه‌ و پارکه‌کان سیماى شار ناشرین ده‌کات.


ئه‌وه‌شى وت: خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مساڵ کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى چاککردن و پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم کۆنفرانسێکیان به‌ست تایبه‌ت به‌ ڕێنماییه‌کانى هه‌ڵبژاردن به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى ژینگه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin