Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕوانگەی سوریی: تاڵانکاریی لە عەفرین بەردەوامە

2018-04-26 14:51:09



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند، کە تاڵانکارییەکان لە عەفرین بەردەوامن.

 

پێشێلکاریی و تاوانە دژەمرۆییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لە دژی هاولاتیانی عەفرین بەردەوامیان هەیە، لەو بارەیەوە ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە هەوڵەکانی حکومەتی تورک بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین کراوە و ئاشکراکراوە، کە خانەوادە عەفرینییەکان لە ماڵ و خاکی خۆیان دەردەکرێن و کەسانی بیانی لە جیاتییان جێگردەکرێن.

 

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە، کە دەست بە سەر ماڵ و موڵک و کەلوپەلی هاوڵاتیانی عەفریندا دەگیرێت و لە سەر ئەو خانووانەی دەستیان بە سەردا گیراوە، ناوی ئەو دەستە چەتانە دەنووسرێت کە ئەو کارەیان کردووە.

 

هەروەها باس لەوە کراوە، کە گوندەکانی عەفرین کراون بە بارەگای سەربازی و لەو نێوانەدا گوندی کافر سافرا وەک نموونە هێنراوەتەوە.

 

ڕاپۆرتەکە خستووشیەتە ڕوو، کە هێزەداگیرکەرەکان لە عەفرین گەنجانی کورد بەدیل دەگرن و ئەشکەنجە و بێڕیزییان پێدەکەن.

 

لەکۆتاییدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەی لە کۆمسیاریی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گرتووە، کە بۆچی هاوکاری و یارمەتیی هاوڵاتیانی ئاوارەی عەفرین لە شەهبا ناکات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin