Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە باشور و باکور ٨ سەربازی تورک کوژران

2018-04-26 15:18:42



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەوالەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە لە دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران، هەروەها لە دوو چالاکی دیکە لە باکوریش سێ سەربازی دیکە کوژران.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک زانیاریی لە بارەی چالاکیی گەریلاکان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی بەیانی گەریلاکانمان لە گردی خوەدێی سەربە دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان چالاکییەکیان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، سێ پێگەیان تێکشکێندرا و لە ئەنجامی چالاکییەدا پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەک، لە گردی شەهید ڕەحیمی سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکی بەیانی لە بارەگای کریاڕەشی سەربە سلۆپیی شرناخ چالاکییەک لە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورز لە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورک درا، بەگوێرەی زانیارییەکان سەربازێکی دوژمن کوژراوە.

 

لە کۆتاییدا هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە، کە بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، قەندیل و خواکورک و ئاڤاشین دوێنێش بەردەوامییان هەبووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin