Smiley face
Smiley face
Smiley face

مانگرتن بۆ ئۆجالان لە ستراسبۆرگ كۆتاییهات

2018-04-26 17:48:23



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

مانگرتن له‌ خواردن دژی‌ گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، دوای سێ ڕۆژ له‌ ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسا كۆتاییهات.

 

ئەمڕۆ، چالاکیی مانگرتن له‌ خواردن دژ به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، له‌ به‌رده‌م بینای پەرلەمانی ئه‌وروپا و كۆمیته‌ی ڕێگرتن له‌ ئه‌شكه‌نجه-سی پی تی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆتاییهات.

 

له‌ چالاكییه‌كه‌دا، کە ماوەی ٣ ڕۆژی خایاند، په‌رله‌مانتار و سەرۆک شارەوانییەکانی هه‌ده‌په‌، نوێنه‌ری چه‌ندین ڕێكخراوی كوردستانی و دۆستانی كوردستان به‌شداربوون.

 

ئه‌ندامانی شاندی نێودەوڵە‌تیی ئاشتیی ئیمرالی، په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا، داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌كادیمیسیان به‌شداربوون، هه‌روه‌ها ئاندرێژ هونكۆ، په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا، میره‌ن ئه‌دوره‌ن گۆرۆتكساته‌گی، په‌رله‌مانتاری پەرلەمانی ئه‌وروپا، ئه‌رتووغرول كوركچوو، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌، جۆی ڕیان، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئاشتی و دادپه‌روه‌ریی له‌ به‌ریتانیا و تۆماس جێفری میله‌ی، مامۆستای زانكۆ به‌شداربوون.

 

ئامانجی له‌ مانگرتنەکە، فشار خستنه‌سه‌ر سی پی تی و پەرلەمانی ئه‌وروپا بوو، لەپێناو لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عەبدوڵا ئۆجالان.

 

لەمیانەی کۆتاییپێهێنانی چالاکییەدا، لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی پێشکەشکرا و تیایدا جەختکرایەوە، كه‌ پێویسته‌ سی پی تی به‌زووترین كات چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجامبدات و سه‌رله‌نوێ دانووستان ده‌ستپێبكات.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin