Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاندیدەکان بەرنامە و پرۆژەکانیان بۆ هەڵەبجەییەکان خستەڕوو

2018-04-26 18:16:47



ڕۆژنیوز - جیهاد هەورامی

 

لەژێر دروشمی "بڕیاری دروست لە ناسینی دروستەوە سەرچاوە دەگرێ"، دیبەیتێک بۆ چەند کاندیدێکی لیستەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەڵەبجە سازکرا و تیایدا کاندیدەکان بەرنامە و پرۆژەکانی خۆیان خستەڕوو.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەچوارچێوەی بەڕێوەبردنی دیبەیتی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوانی هەڵەبجە، دیبەیتێکی بۆ هەر یەکە لە کامەران گوڵپی، کاندیدی نەوەی نوێ، فەرەیدوون نامدار، کاندیدی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، بەختیار حسێن، کاندیدی حزبی سۆشیالسیت دیموکراتی کوردستان ڕێکخست.

 

سەرەتای دیبەیتەکە، فەرەیدوون نامدار، کاندیدی یەکێتی، بەرنامە و کاری خۆی و لیستەکەی خۆی خستەڕوو و وتی، کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  دیبلۆماسییەت دەگەڕێنینەوە بۆ لووتکە، هەروەها داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی چەکی کیمیایی و بۆردوومانەکانی هەڵەبجە و قەڵادزێ دەکەین.

 

 

دواتر بەختیار حسێن، کاندیدی حزبی سۆشیالسیت دیموکراتی کوردستان قسەیکرد و پێیوابوو، کە ئەگەر هاوشێوەی پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو کار بکەن، ئەوا سەرکەوتوو نابن، وتیشی: ئەوان هەمیشە بەرژەوەندی حزبییان لەپێش داخوازی گەل بووە.

 

 

لەکۆتاییشدا کامەران گوڵپی، کاندیدی لیستی نەوەی نوێ وتەی خۆی پێشکەشکرد و باسی لەوە کرد: هەڵەبجە هێشتا لەژێر هەژموونی حزبایەتی ئاوەدان نەکراوەتەوە، بۆیە دەبێت هەموو ناکۆکیەکانمان لە پەرلەمان بخەینە لاوە و پێکەوە هەنگاو بنێین بۆ نەهێشتنی ئەو هەژموونی حزبایەتییە و نوێنەرایەتیی گەل بکەین.

 

 

هەرچەندە بڕیاربوو بەهرۆز عەلی، کاندیدی لیستی گۆڕانیش لە دیبەیتەکەدا بەشداربێت، بەڵام بەهۆکاری تایبەت بەشداریی نەکرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin