Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەوێنە..کاندیدی ژمارە ٩ی لیستی ١٢٠ لەناو هاوڵاتیانی سەنگەسەر و چوارقوڕنە-دا

2018-04-26 19:23:48



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

کاندیدی ژمارە ٩ی لیستی ١٢٠ (نەوەی نوێ) لە پارێزگای سلێمانی، سەردانی شارەدێکانی سەنگەسەر و چوارقوڕنەی کرد لە ئیدارەی ڕاپەڕین و لەناو هاوڵاتیانی ئەو شارەدێیانەدا، بانگەشەی بۆ خۆی و لیستەکەی کرد.

 

ئەمڕۆ، سەلام عەبدوڵا، کاندیدی ژمارە ٩ی لیستی ١٢٠ (نەوەی نوێ) کە پێکهاتووە لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرەی دیموکراسیی گەل، سەردانی هەردوو شارەدێی سەنگەسەر و چوارقوڕنەی کرد، لە سنووری شارۆچکەکانی قەڵادزێ و ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین.

 

هاوڵاتییانی شارەدێکانی سەنگەسەر و چوارقوڕنە بەگەرمیی پێشوازییان لە کاندیدی ژمارە ٩ی لیستی ۱۲۰ کرد و هیوایان خواست، کە کاندیدەکانی لیستی ۱۲۰ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەلەکەیان و مافی خەڵکیان لە بیرنەچێت خزمەتی وڵات و نەتەوەکەییان بکەن.

 

سەلام عەبدڵا، بەڵێنی بە هاوڵاتیانی ئەو دوو شارەدێیە دا، کە ئەگەر بەمتمانەی گەلەکەی بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوا کار بۆ چەسپاندن و جێبەجێکردنی ماف و داواکارییەکانی هاوڵاتیان بکات.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin