Smiley face
Smiley face
Smiley face

٣٤ سەربازی تورک لە هەرێمی کوردستان کوژران.. نوێکراوەتەوە

2018-04-28 14:43:46



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامیی چالاکیی گریلاکانی هەپەگە لە گردی لێلکانی هەرێمی کوردستانی ٣٤ سەربازی تورک کوژران و حەوت پێگەیان تێکشکێندرا، هەروەها هەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی دیکەشی لە جولەمێرگ و شرناخی باکوری کوردستان ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە جولەمێرگ و گردی لێلکان ڕاگەیەندراوێکی لە سەر ماڵپەڕیی فەرمیی بڵاوکردەوە و کوژرانی ٣٩ سەربازی تورکی ئاشکراکرد.

 

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانمان هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزیان دەستپێکردووە، لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوە شۆڕشگێڕانەیەدا لە گردی لێلکان هێزەکانی سوپای تورکیان کردە ئامانج.

 

هەپەگە بەم شێوەیە بەردەوامی بە ڕاگەیەندراوەکە داوە: دوێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ گەریلاکانمان لە سەر گردی لێلکان چالاکییەکی بەرفراوانیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، گەریلاکانمان لە هەشت قۆڵەوە ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا حەوت پێگەی سوپای تورک تێکشکێندرا و ٣٤ سەربازیشیان لێ کوژرا.

 

هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: هەر دوێنێ کاتژمێڕ ٠٦:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لە گردی خەرەگۆلی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندرا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانرا، کاتژمێڕ ٠٩:٢٠ خولەک لە سەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەری جولەمێرگ لە ئەنجامی چالاکییەکی دیکە سێ سەربازی سوپای تورک کوژران.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٦ی نیسان کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی نیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار لە گردی لێلکانی باشوری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و سێ سەربازیش برینداربوون.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەکی شەو لە گردی جزیری سەربە جزیری شرناخ چالاکییەک بە قەناس لەلایەن گەریلاکانمانەوە لە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin