Smiley face
Smiley face
Smiley face

بارانبارین بەردەوام دەبێت

2018-04-29 08:49:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت و نمەبارانی لەگەڵدایە و ئەگەری بارینی باران دەبێت لەکاتەکانی شەودا.

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەهەندێک شوێنیش باران دەبارێت.

 

پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی هەر چوار پارێزگاکە بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی تورکیا و نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سور بەم شێوەیەیە: لە کاتەکانی ڕۆژدا نەمباران دەبێت و لە کاتەکانی شەویشدا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی باران هەیە.

 

هەروەها پلەکانی گەرماش لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:

 

هەولێر: بەرزترین پلە ٢٦ پلە و نزمترین پلە ١٧ پلە دەبێت.

 

سلێمانی: بەرزترین پلە ٢١ پلە و نزمترین پلە ١٣ پلە دەبێت.

 

دهۆک: بەرزترین پلە ٢٤ پلە و نزمترین پلە ١٤ پلە دەبێت.

 

کەرکوک: بەرزترین پلە ٢٧ پلە و نزمترین پلە ١٨ پلە دەبێت.

 

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin