Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سەروبەندی ١ی ئایار چالاکوانانی کرێکاریی بانگهێشتی دادگای سنە دەکرێن

2018-04-29 14:23:48



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بە زنیکبوونەوە لە ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکار، شەش چالاکوانی کرێکاریی کورد لەلایەن لقی سنەی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کران.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەش چالاکوانی کرێکاریی بانگ کراون بۆ دادگای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کەیسێک کە ساڵی پار بۆیان کراوەتەوە.

 

ناسنامەی ئەو چالاکوانە کرێکارییانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: غالب حسێنی، خالید حسێنی، شەریف ساعدپەناه، حەبیوبوڵا کەریمی، موزەفەر ساڵح نیا و ناسر ساڵحی.

 

ئەو چالاکوانانە ساڵی پار بە تۆمەتی پروپاگەندە لە دژی حکومەتی ئێران دەستگیرکرابوون و دادگاکەیان بۆ کاتێکی دیکە پاش خرابوو.

 

بانگکردنی ئەو چالاکوانانە بۆ دادگا لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکاردا، بەمەبەستی ترساندن و تۆقاندنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار ئەنجامدەدرێت، حکومەتی ئێران هەموو ساڵێک لە چەند ڕۆژ پێش ١ی ئایارەوە هەڕەشەکانی لە چالاکوانە کرێکارییەکان دەستپێدەکات.

 

 

ش.ف

 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin