Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە خانەسۆر شانۆیەکی هەڵبژاردن نمایش کرا

2018-04-29 14:49:56



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گروپی هونەر و کلتوری خانەسۆر بە نمایشکردنی شانۆیەک پشتگیریی خۆیان دەربڕی بۆ کاندیدەکانی پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزدییان(پادێ)، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا.

 

ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای خانەسۆری سەربە شەنگال شانۆیەک بە مەبەستی پشتگیریکردنی سەمیر دروێش و خودێداد موراد، کاندیدەکانی لیستی ١٩٦ (پادێ) نمایشکران.

 

شانۆکارانی گروپی هونەر و کلتوری خانەسۆر بە نمایشکردنی ئەو شانۆیە داوایان لە خەڵکی ئێزدیی کرد، کە دەنگ بدەنە کاندیدەکانی پادێ کە "بە دروشمی دەنگ بدەنە ئیرادەی خۆتان" پێیان ناوەتە پێشبرکێکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە.

 

لە هۆڵی نمایشکردنی شانۆکە وێنە وپۆستەری کاندیدەکانی پادێ هەڵواسران.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin