Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

2018-05-01 13:57:03



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەکی دیکە بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی هات و پۆلیس-یش دەڵێت: خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەکرەکە لە شاری سلێمانی پیاوێک بەناوی ( ک، ع، م ) لە دایکبوی 1960 کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ڕاشگەیەندراوە، کە "دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا و بە پێی زانیارییەکان هاوڵاتییەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف فیشەکی ناوە بەخۆیەوە".

 

هەروەها، هاتووە:لە ئێستادا لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.

 

کوشتن و خۆکوشتن لە باشوری کوردستان لە حاڵەت دەرچووە و بووە بە دیاردە، ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگەش لە شاری کەرکوک، هاوڵاتییەک بەناوی مه‌حمود محه‌مه‌د، لەکاتی دەرچوونی لە ماڵ بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سیرۆنتۆ، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ رفێندراوه‌ و پاشان ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوه‌ و خۆیشیان خنکاندوه‌ و ته‌رمه‌که‌یان له‌ شەقامی حه‌ولی نزیک پارکی باباگوڕگوڕ فڕێدراوه‌.

 

به‌پێی ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان ١٢٠ هاوڵاتی خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin