Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆ دۆخی خراپی ژنان کاندیدە ژنەکان پرۆژەیان هەیە

2018-05-02 10:36:44



ڕۆژنیوز - ڕۆزە و بڕیار

 

بۆ دۆخی خراپی ژنان، ژنانی کاندید لە کۆمەڵ و شیوعی، پرۆژەیان هەیە.

 

بڕیارە ١٢ی ئایار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کاندیدانی لیستە جیاوازەکانیش پرۆژەیان بۆ هەموو بوارەکان هەیە، بەتایبەتی لە پرسی ژندا.

 

قومریە شێخ محەمەد، کاندیدی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی، بە ڕۆژنیوزی وت: هەوڵدەدەین بۆ نەمانی جیاوازی ڕەگەزی، وە کار دەکەین بۆ ئەوەی ژنان زیاتر بێنە ناو سیاسەتەوە، ژنانی ئێمە کە لە ماڵەوەن و هیچ مووچەیەکیان نییە، بۆیە هەوڵی بەدەستهێنانی مافی ئەو ژنانە دەدەین.

 

 

قومریە وتیشی: ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشین کراو و بێوەژن بێبەشکراون لە مافی خۆیان، ئێمە هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانیان دەدەین.

 

هەروەها ژیان حەمەسەعید، کاندیدی حزبی شیوعی، بە ڕۆژنیوزی وت: دەوەستینەوە دژی کوشتنی ژنان و دەبێت بکوژانی ژن یاسای لێبوردنی گشتی نەیان گرێتەوە و لە دادگادا چاوپۆشیان لێنەکرێت، بۆ بێ کاری ژن هەوڵی ئەوە دەدەین کە هەلی کاریان بۆ بڕەخسێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin