Smiley face
Smiley face
Smiley face

٥٠٠ کۆمپانیا و کارگەی ئێرانیی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن

2018-05-02 13:20:56



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی  حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٨ ملیارد دۆلار بازگارنیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران-دا کراوە و ٥٠٠ کۆمپانیا و کارگەی ئێرانیی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.

 

ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر، چوارەمین کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئابووریی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد و سبەینێ-ش بەردەوام دەبێت.

 

 

لە کۆنفرانسەکەدا، عەلی سندی، وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی  حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٨ ملیارد دۆلار بازگارنیی لەنێوان هەرێم و ئێران-دا هەبووە.

 

عەلی، سندی، وتیشی: ٣٦٥ کۆمپانیای ئێرانیی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و ١٣٥ گارگەی ئێرانی بوونی هەیە.

 

وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی  حکومەتی هەرێمی کوردستان، داواشی لە حکومەتی هەردوولا کرد، کە بازگەی عوزێم هەڵبگرن، چونکە ئاستەنگیی زۆری بۆ بارزگانیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران-دا دروستکردووە.

 

هەروەها، محەمەد سودانی، وەزیری بازگانیی و کانزاکانی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی شەڕی داعشەوە ژێرخانی ئابووریی عێراق وێران بووە، پێویستە بە هاوکاریی هەموو لایەک هەوڵبدرێت ژێرخانی ئابووریی عێراق لە مەترسیی ڕزگاربکرێت.

 

هەر لەو کۆنفرانسەدا، چەند پانێڵێک لەنێوان بەرپرسانی هەرێم و عێراق و ئێران لەسەر چۆنێتی پەرەپێدانی ئابووریی لەنێوان هەردوولا پێشکەشکرا و باس لە گرفت و بەربەستەکانی بارزگانی نێوان هەردوو وڵات کران.

 

محەمەد شەریعەتمەداریی، وەزیری بازرگانیی، پیشەسازیی و کانزاکانی ئێران، وتارێکی پیشکەشکرد و وتی: ئێمە لەناوخۆی ئێران توانیومانە بەهۆی پەرەپێدانی کەرتی بازرگانیی زاڵبین بەسەر ئەو ئابڵوقە ئابوورییەی  بەسەر ئێراندا سەپێندراوە و تەنیا لەماوەی ساڵی رابردوودا بڕی ٢٢٠ ملیار دۆلار قەبارەی بازرگانییمان لە هەناردەکردن بۆ عێراق هەبووە.

 

هەر لەو کۆنفرانسەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: ناوچەیەکی ئازادی بازرگانیی لە پەروێزخان لەگەڵ ئێران دەکەینەوە و هەوڵیش دەدەین، بەشێک لە پێنج سنوورە لاوەکییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بکەینە سنووری نێودەوڵەتی.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ئەمساڵ، یەحیا ئەلئیسحاق، سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق بە ڕاگەیاندنە ئێرانییەکانی ڕاگەیاند، کە هاوردەکردنی ٦٣ کاڵای ئێرانی بۆ عێراق بەهۆی نزمبوونی کوالیتییانەوە قەدەغەکراوە.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاندبوو، عێراق کوالیتی کاڵا ئێرانییەکانی قبوڵ نییە، چونکە بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەکان کێشەیان هەیە.

 

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد ئیبراهیم ڕەزازادە، سەرۆکی مێزی عێراق لە رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێراندا ڕایگەیاندبوو، کە بەرزبوونەوەی نرخی باج و قەدەغەکردنی هاوردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق، وایان کردووە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و عێراق تووشی کێشە بێت.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin