Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوادەکرێت لە داهاتی نەوت پشکی خوێندکار جیابکرێتەوە

2018-05-02 14:03:24



ڕۆژنیوز - کەرکوک

 

پڕۆژەیەک لەلایەن خوێندکارانی شاری کەرکوک بۆ هاوکارییکردنی خوێندکاران ئامادە کراوە و داوا دەکەن لە داهاتی نەوت پشکی خوێندکار جیابکرێتەوە.

 

زیاتر لە ٧٠ خوێندکاری زانکۆی کەرکوک لەسەرجەم نەتەوەکان پڕۆژە یاسایەکیان ئامادەکردووە و سەبارەت بە خویندکارانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمڕۆ، ڕادەستی کاندیدەکانی شاری کەرکوکیان کرد.

 

لە پڕۆژەکەدا، چەندین داواکاریی ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکرێت، کە لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-دا جێ دەگرن، کە ئەوانیش بریتین لە:

 

١. لە پارەی هەر بەرمیلێک نەوت، کە لە هەموو عێراق دەردەهێندرێت و هەناردەی دەرەوە دەکرێت، یەک دۆلار بۆ خوێندکارانی کۆلیژ و پەیمانگا و دواناوەندیەکان دابین بکرێت.

 

٢. دەبێت بەشێک لە پارەی پترۆدۆلار دابین بکرێت، بۆ ئەو خوێندکارانەی کەرکوک، کە لە زانکۆ و پەیمانگاکان هاوسەرگیریی دەکەن.

 

٣. هەر خوێندکارێک لە ئاستی زانستیدا نمرەی بەرز بێت، کە نزمترین نمرە 85 بێت و بەرزترین نمرە 95 بۆ 100 نمرە بێت، دەبێت ڕەوانەی دەروەی وڵات بکرێت، وە بە ئاستێکی بەرز بگەڕێتەوە و لەژێر چاودێری زانکۆ و پارێزگاکان بێت.

 

٤.هەر خوێندکارێک بۆی هەبێت لە بواری وەبەرهێنان کار بکات و وەبەرهێنەر بێت و قەرزی بچووکی پێ بدرێت.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin