Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ که‌رکوک پانێلێک بۆ کاندیدانی ژن به‌ڕێوه‌چوو

2018-05-02 18:17:32



ڕۆژنیوز - که‌رکوک 


له‌ شاری که‌رکوک پانێلێک بۆ کاندیدانی ژن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجام درا، که‌ تێیدا کاندیدانی ژن له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان به‌شدار بوون.


کاتژمێر ٣ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی ناوه‌ندی هونه‌ری و ڕۆشنبیری دیالۆگ له‌ شارى که‌رکوک، کۆمه‌ڵه‌ی هیوای عێراقی، پانێلێکی بۆ پێنج کاندیدی ژنی شاری که‌رکوک له‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان ئه‌نجامدا.


له‌ پانێله‌که‌دا کاندیدانی ژن باسیان له‌ گرنگیی ڕۆڵی ژن له‌ سیاسه‌ت و لایه‌نی به‌ڕێوه‌بردنى وڵات کرد، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ و کارى خۆیان بۆ خه‌ڵک ڕوونکرده‌وه‌.


سرود محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی که‌رکوکی کۆمه‌ڵه‌ی هیوای عێراقى، ده‌رباره‌ی ئامانجی پانێله‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: ئامانجمان له‌م پانێله‌ ئاشناکردنی شه‌قامی که‌رکوکه‌ به‌ کاندیده‌ ژنه‌کان، ئامانجمانه‌ زیاتر سه‌رکرده‌ی ژن دروست ببێت، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ ڕوونبکه‌ینه‌وه‌ ده‌نگدانى زیاتر به‌ ژن، واتا خزمه‌تکردن به‌ کۆمه‌ڵگا به‌ شێوه‌یه‌کی زیاتر، گرنگی ئه‌م پانێله‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ ژنان پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن.

 


وتیشى: له‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌گه‌ر زیاتر ڕۆڵ به‌ ژن بدرێت، ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ ئاشتی تێدا به‌رقه‌راره‌، هێنانه‌ لای یه‌کی ژنه‌ کاندیده‌کان له‌ لیسته‌ جیاوازه‌کان، واتا به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیان له‌ شاری که‌رکوک.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin