Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجێک خۆی کوشت

2018-05-03 13:03:07



ڕۆژنیوز - بادینان

 

لە بادینان گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە فیشەک خۆی کوشت.

 

کاتژمێر ٥:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی ئالان سەباح، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گیانی لەدەستدا، کە بە فیشەک برینداربووبو.

 

نەوزاد هلوریی، هاوڕێی ئالان سەباح، بە ڕۆژنیوزی وت:"ئالان خۆی خۆی کوشتووە".

 

نەوزا هلوریی، وتیشی: ئالان خەڵکی شارەدێی دێرەلوکە، ماوەی پێنچ مانگە دێرەلوکی بە جێهێشتووە و ڕوویکردووەتە شارۆچکەی سێمێل.

 

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، ڕۆژنیوز، چەندین جار پەیوەندیی کرد بە هێمن سلێمان، بەرپرسی پۆلیسی دهۆک، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدرایەوە.

 

به‌پێی ئامارێک، که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان ١٢٥ هاوڵاتی خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin