Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ شاره‌دێی ڕزگاری گه‌نجێک کوژرا

2018-05-04 09:03:31



ڕۆژنیوز ـ گه‌رمیان


له‌ شاره‌دێى ڕزگارى سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ی که‌لار، گه‌نجێک به‌ چه‌قۆ کوژرا و بکوژه‌کانیش خۆیان ڕاده‌ستی پۆلیس کرد.


شه‌وى ڕابردوو له‌ سنوری شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، گه‌نجێک به‌ناوی ئارام قادر مه‌جید له‌ دایکبووی ساڵی ۲۰۰۰ کوژرا.


ڕائید عه‌لی جه‌مال، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، بۆ ڕۆژنیوز، وتی: له‌ گه‌ڕه‌کی ئاوباریکی شاره‌دێی ڕزگاری، دوو گه‌نج هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر گه‌نجێک و به‌ر چه‌قۆیان داوه‌ و به‌ سه‌ختی برینداریان کردوه‌، دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

 


عه‌لی جه‌مال، وتیشی: به‌ وته‌ی باوکی گه‌نجه‌ کوژراوه‌که‌، هۆکاری کوشتنی کوڕه‌که‌ی ده‌گه‌ێته‌وه‌ بۆ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. 


باسی له‌وه‌شکرد: دوای ڕووداوه‌که‌ دوو تۆمه‌تباره‌که‌ خۆیان ڕاده‌ستی بنکه‌ی پۆلیسی ڕزگاری کردووه‌ و له‌ ئێستادا به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ پێی ماده‌ی ٤٠٦به‌ند کراون.


به‌پێی ئامارێک، که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان ١٢٦ هاوڵاتی خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.


ه.ک
ک.ک

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin