Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڤیدیۆی ئەو چالاکییە بڵاوکرایەوە کە ٣٤ سەربازی تورکی تێدا کوژرا

2018-05-04 14:05:09



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چالاکییەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاری بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامیدا ٣٤ سەربازی سوپای تورک کوژران.


ئەمڕۆ ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکان لە گەریلا تیڤی بڵاوکرایەوە، کە ڕۆژی ٢٧ی نیسان لە گردی لیلکان-ی باشوری کوردستان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدرابوو.


پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە بارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاندبوو: گەریلاکانمان ڕۆژی ٢٧ی نیسان کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی لیلکان چالاکییەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا حەوت پێگەی هێزەکانی سوپای تورک تێکشکێدران و ٣٤ سەربازی سوپاش کوژران.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin