Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوا دەکرێت سوکایەتی بە کەسایەتی کاندیدانی ژن نەکرێت

2018-05-05 12:01:42



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

لە دژی بێڕێزی کردن بە کەسایەتی کاندیدەکان و بەتایبەتیش ژنان، گردبوونەوەیەک لە شاری سلێمانی ئەنجام درا.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە پارکی نالی شاری سلێمانی، بۆ ئیدانەکردنی ئەو بێڕێزییانەی دەکرێتە سەرشکۆی مرۆڤ و شکاندنی کەسایەتییەکان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، بەتایبەتی ژنان و ڕێگریکردن لەم دیاردەیە گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.

 

لە گردبوونەوەکەدا ھاژە سالار چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی خوێندەوە کە تێیدا ھاتبوو: داواکارین لە لایەنە سیاسییەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگا ئەمنیەکان و داواکاری گشتی بێنە دەنگ بۆ نەھێشتی ئەم دیاردە ناشرینە، کە بەچەندها شێوە سوکایەتی بە شکۆی مرۆڤ بەگشتی و کاندیدانی ژن بەتایبەت دەکرێت، ھەروەھا ڕیپۆرتکردنی ھەر کەناڵ و پەیج و پێگەیەکی تایبەتی کە لەم جۆرە پۆستانە بڵاو دەکەنەوە.

 

 

ئاماژە بەوەشدرابوو: داواکارین لە ھاوڵاتیانیش کە بڕوا بەم جۆرە ھەواڵ و بابەتانە نەکەن، کە مەبەستی سیاسی ھەڵە پاڵنەرێتی، ھەروەھا دروستکردنی ڕایەکی گشتی بۆ پاڵپشتی لە ژانان بۆ ناو کایەی سیاسەت و جومگەکانی دەسەڵات.

 

هەروەھا بابەکر دڕەیی، بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی، لە کۆنگرەکەدا وتی: داوا دەکەم ئەو کارانە ڕابگیرێت و لە جیاتی شکاندنی شکۆی یەکتر، بەڵکو ئامانجە باشەکانیان بخەنەڕوو.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin