Smiley face
Smiley face
Smiley face

گفتوگۆ لەسەر ڕۆڵی ژنان لە کایەی ئیداریدا کرا

2018-05-05 18:10:22



ڕۆژنیوز - كەركوک

 

بەناونیشانی "ڕۆڵی ژن لە پەرلەمان و کایەی ئیدارییدا"، لە شاری کەرکوک دیبەیتێک بۆ پێنج کاندیدی ژن لەسەر لیستە جیاوازەکان بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆ لەبارە ڕۆڵی ژن کرا لە کایەی ئیداریدا.

 

كاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، كۆمەڵەی هیوای عێراقی، لە ناوەندی هونەریی و ڕۆشنەبیریی دیالۆگ لە شاری کەرکوک، دیبەتێكی بۆ پێنج ژنی كاندید لە لیستە جیاوازەكان لە كەركوك ڕێكخست.

 

لە دیبەتەكەدا، بە وردیی گفتوگۆ كرا لەسەر ڕۆڵی ژنان لە بواری بەڕێوبردن و ئەركداركردنی ژنان لە دامودەزگاكانی وڵات دا.

 

هەروەها تیشكخرایە سەر ماف و ئەركی ژن لە گۆڕەپانی خەبات لە كۆمەڵگا، كە تێدا ژن بە بناغەی بەڕێوبردنی كۆمەڵگا و پلەی یەكەم لە پەروەدەكردنی كۆمەڵگا لە قەڵەم درا.

 

هەر لە دیبەتەكەدا، داوا لە هاوڵاتیان كرا، بە پێچەوانەی خولەكانی تری پەرلەمان، دەنگ بە ژنان بدەن بۆ ئەوەی زۆرترین ژن بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، چونكە لە هەر كۆمەڵگایەكدا ژن پێشەنگ بێت ئەوا وڵاتەكە پێدەنێتە ناو دیموكراسییەوە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin